بەرپرسی بڕینی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان، هەولێرە نەک بەغدا/ ڕێککەوتن نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت : حکوومەتی هەرێم داهات رادەستی حکوومەتی فیدراڵ نەکات بۆیەش بەرپرسی بڕینی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان، هەولێرە نەک بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور بعێجی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: حکوومەتی هەرێم داهات رادەستی حکوومەتی فیدراڵ نەکات، ساڵی داهاتوو هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت.

مەنسور بعێجی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا راشیگەیاندووە: حکوومەتی فیدراڵ هیچ بڕە پارەیێک رادەستی حکوومەتی هەرێم ناکات، ئەگەر هەموو داهاتەکانی رادەست نەکات.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: هەرچەندە شاندەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام سەردانی بەغداد دەکەن، بەڵام دانووستانەکان تائێستا ڕوون نین و هیچ رێکەوتنێکی کۆتایی نەکراوە.

بعێجی دووپاتیشی کردەوە: پێویستە حکوومەتی هەرێمیش وەکوو پارێزگاکانی دیکە پابەند بێت بە رادەست کردنی داهاتەکانی، ئەگەر رادەستیشی نەکات ئەوا بۆ ساڵی داهاتوو هیچ بڕە پارەیێک وەرناگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha