پەرلەمانی کوردستان لەسەر بابەتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کۆ دەبێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت یەکەم دەوامی پەرلەمان لەسەر بابەتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەبێت

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژى 27ى ئه‌م مانگه‌ دەوامى په‌رله‌مانى كوردستان دەستپێده‌كاته‌وه‌و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ بزانین لەسەر بابەتی  کۆمسیون دەسازێن یاخود نا".
هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكرد، پێویسته‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن به‌رله‌هه‌موو شت بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، چوونكه‌ ڕۆژى 27ى ئه‌م مانگه‌ ده‌وامى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
هێمن هه‌ورامى ڕاشیگه‌یاند، پارتى هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ ئه‌م كۆمسیۆنه‌ى ئێستا به‌رده‌وامبێت له‌كاركردن یان كۆمسیۆنێكى تازه‌ هه‌ڵبژێردرێت.
ناوبراو وتیشى: "دوای 27 ئەم مانگە، دەبێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دابنشین‌ و بزانین لەسەر بابەتی  کۆمسیون دەسازێن یاخود نا.