کوردی سووریا داوای پشتگیریی سیاسی ئەمریکا، لە ئیدارەی خۆسەر دەکەن

بەشی جیهان- سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە حکوومەتەکەی جۆ بایدەن داوای کردووە پشتگیریی سیاسی لە ئیدارەی خۆسەر بکات و وەکوو ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر دانی پێدا بنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینەم محەمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە ئەمریکا بەشداریی کۆبونەوەیێکی کرد کە تایبەت بوو بە دۆخی سووریا و بە بەشداریی جەیمز جێفری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و مایکل مولرۆی بریکاری پێشووی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە چوو.

سینەم محەمەد لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی سەر زەروورەتی بەردەوام بوونی دەوربینینی ئەمریکا لە سووریا و پشتگیری کردنی ئیدارەی بایدن لە کوردی سووریا، کردەوە.

ناوبراو ئاماژەی بە ئوپەراسیۆنە پێشووەکانی تورکیا دژی کوردەکانیش کرد و هێرشەکانی ئەم دوایییەی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر شاری عەین عیسای بیر هێنایەوە و پێداگری کرد لە سەر زەروورەتی هێشتنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە بۆ پشتگیری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

سینەم محەمەد لەبارەی بژاردەکانی بەردەست ئیدارەی بایدەن بۆ چارەکردنی قەیرانی سووریا دەڵێت یەک لە بژاردەکان ئەوەیە کە دەوڵەتی بایدەن نێوەندگیری بکات لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی تورکیا یان خود لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بۆ چارەکردنی کێشەکانیان.

ناوبراو هەروەها داوای کردووە لە هەموو دانوستانەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بەشداری بە کورد بکرێت.

سینەم محەمەد لەبارەی هۆکاری داواکارییەکەیان لە ئەمریکا زیاتر وتی: بە فەرمی ناساندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ پرسە مرۆییەکان و یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەسەندنی پڕۆژەکان.

بەڵام نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکار لە ئەنستیتۆی خوێندنەوەکانی جەنگ لەبارەی کاردانەوەی ئەمریکا بۆ داخوازیی پشتگیریی سیاسی لە کوردەکانی سووریا لە حکوومەتی جۆ بایدەن بە ئەلمۆنیتۆری وتووە: چاوەڕوان ناکرێت جۆ بایدن لە سووریا گۆڕانکاریێک لە ستراتێژییەکانیدا بکان بەتایبەت ئەو ستراتێژیانەی هاوپەیوەند بە تورکیان.

جەیمز جێفری، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە پێوەندییێکی نزیکیشی لەگەڵ کوردەکان هەیە، لە نێوترین یادداشتی خۆیدا لەبارەی سووریا بە کوردەکانی ڕاسپاردووە گواستنەوەی نەوت بۆ دیمەشق ڕامەگرن، سەربەخۆیی ڕامەگەیێنن و دەست بۆ ڕیفراندۆم نەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 549

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha