کوردپرێس:
فەتاح ئازوەر بەڕێوەبەری ئیدارەی بێهزیستیی شاری پیرانشار لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ڕێگای ئیدارەکەیانەوە بە ڕێژەی یەک ملیار و 72 ملوێن و 900 هەزار تمەن یارمەتیی دارایی بۆ 24 کچی شیناوا خەرج کرا کە لە ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەکەیاندا تووشی سووتان و کەمئەندامبوون هاتن.
ناوبراو گوتیشی لە ماوەی ئەم هەفتەیەی مانگی بەفرانباردا لانی کەم 14 ملوێن تمەن بۆ قوتابیی بە ڕێژەی کەمی کەمئەندامبوون و 59 ملوێن و 750 هەزار تمەن بۆ قوتابییانی بە ڕێژەی باڵای کەمئەندامبوون خەرج کراوە.
بەڕێوەبەری بێهزیستیی پیرانشار زیادیشی کرد: یارمەتییە دارایییەکان لە چوارچێوەی یارمەتی بۆ دەرمان و هاتوچۆ و قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە تێچووی ناتەوانیی کارکردنی باوکی قوتابییەکان خەرج کراوە.
Your Comment