پارێزگاری کوردستان: حكوومەتی عێراق بە فەرمی دانی بە دەروازەی سەیرانبەندا نا

بەشی کوردستان- بەهمەن مورادنیا پارێزگاری كوردستان ڕایگەیاند حكوومەتی عێراق بە فەرمی دانی ناوە بە دەروازەی سنووریی سەیرانبەندا.

ڕۆژی چوارشەمە 10ی بەفرانباری 1399 بەرامبەر بە 30ی کانوونی یەکەمی 2020، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە كۆبوونەوەی دەیەمی ئەنجومەنی پلاندانانی پارێزگای كوردستاندا ڕایگەیاند: حكوومەتی عێراق بەفەرمی دانی ناوە بە دەروازەی سنووریی سەیرانبەند و بڕیاری داوه‌ مه‌رزی "سه‌یرانبه‌ند" وه‌ك مه‌رزێكی فه‌رمی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران بناسێنێت.

مورادنیا باسی لەوەش كرد: ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی پێشكەوتنی جوڵەی بازرگانی لەو پارێزگایە و پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

پارێزگاری كوردستان جەختی لەوەش كردەوە: بازاڕەكانی شاری بانە بەگەڕ دەخرێنەوە و بەگەڕخستنەوەشیان ناوچە سنوورییەكان دەبووژێنێتەوە و هەلی كاریش بۆ خەڵكەكەی دەستەبەر دەكات بە تایبەتی لەشارەكانی بانە و مەریوان.

بەو پێیەش، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ به‌فه‌رمی دوو بازاڕی سنووری ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری بانە، به‌وه‌ش به‌فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌سه‌یرانبه‌ند ده‌ست پێده‌كات.

شایانی باسە به‌فه‌رمی ناساندنی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ند، چالاكیی ئابووری بۆ هه‌ردوولا زیاد ده‌كات و دانیشتوانی سنووره‌كه‌ سوودمه‌ند ده‌بن له‌و بڕیاره‌.

News Code 552

Your Comment

You are replying to: .
captcha