مەسروور بارزانی بۆ بەشداری کردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە گەیشتە ئیمارات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی جیهانی وزە گەیشتە ئیماراتی عەرەبی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە ڕۆژانی 27-28ـی ئەم مانگە لە شاری ئەبوزەبی لە ئیمارات كۆڕبەندی جیهانی وزە ئەنجام بدرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی، 25-3-2022 گەیشتە ئیمارات بۆ بەشداری كردن لە كۆڕبەندی جیهانی وزە، كە چەندین بەرپرس و شارەزای بواری وزە بەشداری دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەسروور بارزانی بەشداری لە لووتكەی جیهانی حكومەتەكان دەكات، كە ساڵانە بە بەشداریی چەندین بەرپرس و كەسایەتیی بەنێوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەكرێت و ئەمساڵیش لە ڕۆژانی 29-30ـی ئادار ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە مەسروور بارزانی جیا لە بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی جیهانیی وزە و لووتكەی جیهانی حكوومەتەكان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئیماراتیش كۆببێتەوە.

News Code 5527

Your Comment

You are replying to: .
captcha