هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە

بەشی جیهان- ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییەکانیجەنگ باس لەوە دەکات کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی جەنگ کە چاودێریی ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی جیهان دەکات لە دواهەمین شیکاریی خۆیدا باس لەوە دەکات کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەناوخاکی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە.

ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها باس لەوە دەکات کە چەکدارانی پەکەکە چەندین هێرشیان بۆسەر هێزەکانی تورکیا لەناوخۆی ەو وڵاتە ئەنجام داوە کە بریندار بوونی چەند پۆلیسی لێکەوتۆتەوە.

ناوەندەکە ئیدیعایشی کردووە تووڕەیی نواندی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەدژی هاووڵاتییان لەباکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادی کردووە. هۆکاری زیاد بوونی ڕووبەڕووبوونەوەکانیش زیاتر بۆ بەسەربازگرتنی زۆرەملێ و ئۆپەراسیۆنەکان لەدژی شانەنووستووەکانی داعش لەلایەن هەسەدە-وە دەگەڕێتەوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت بەهۆی هێرشکانی هەسەدە-وە دوو هاوڵاتی سەڤیل لە پارێزگای حەسەکە گیانیان لەدەست داوە.

ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی جەنگ هەروەها باس لە دەستگیر کردنی چەند کەس لەلایەن چەکدارە سوورییەکانی سەربە تورکیاوە دەکات کە تۆمەتی هاوکاری کردنی هەسەدە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە.

ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی جەنگ هەروەها باس لە تۆخبوونەوەی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا دەکات لەدژی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سوورییا دیموکرات لەدەڤەری مەنبج، سەرێکانی، عەین عیسا و تەلتەمەر.

ئەم ڕێکخراوە دەشڵێت کەمتربوونەوەی هێرشەکانی تورمیا بۆسەر پەکەکە لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان کاتییە و مەترسییەکان وەک خۆی ماوەتەوە.

News Code 5546

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha