مەسروور بارزانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆدەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری دوبەی لە ئیمارات لە گەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی و شێخ مەکتووم بن محەمەد بن راشد جێگری حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی ئەو کۆبوونەوە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرا.

News Code 5553

Your Comment

You are replying to: .
captcha