17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کرا/ ڕۆژی پێنجەمە کە کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە
بەشی ئیلام- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی زانکۆی پزیشکیی ئیلام بۆ ڕۆژی چوارەم دەچێت کە لەو پارێزگایە هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام ڕۆژی چوارشەمە 10ی بەفرانباری 1399 ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و لەو ماوەیەدا هیچ هاووڵاتییێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.

ناوبراو زیادی کرد کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام گەیشتۆتە 23 هەزار و 882 حاڵەت و کۆی ئاماری مردن بە کۆرۆناش 650 حاڵەت تۆمار کراوە.