چەند خاڵێکی سەیر لەبارەی «نایف الکردستانی» کە سووکایەتی بە مەرجەعیەت کرد/ عەلیڕەزا مەجیدی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلیڕەزا مەجیدی شرۆڤەکاری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە شیکاریەکدا کە لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە و ئاماژەی بە چەند خاڵێک لەبارەی سووکایەتیی نایف کوردستانی بە مەرجەعیەتی دینی لە عێراق  کردووە؛ "ناوبراو لە عەشیرەتی «الجرجریة»ە کە ئەمڕۆ پێیان دەڵێن «الگرگریة». ئەم عەشیرەتە تا سەردەمی سەدام خۆیان بە عەرەب دەزانی بەڵام پاش ڕووخانی سەدام زانییان کە کوردن!"

کوردپرێس: لە شیکاریەکەی عەلیڕەزا مەجیدی شرۆڤەکاری بابەتەکانی ناوچەکەدا هاتووە: لەبارەی نایف کوردستانی کە دوێنەشەو سووکایەتی بە مەرجەعیەت و حەوزەی نەجەف و هەموو ساداتی ناعەرەب کرد چەند خاڵێکی سەیر هەیە:

1- ناو «نایف» کە لە نێو کورددا ڕەواجی نییە

2- ناوبراو خەڵکی نەینەوا و بە ڕواڵەت شاری «مووسڵ»ە.

بەڵام خاڵی سەیری دیکە هەیە!

خاڵی یەکەم: "ناوبراو لە عەشیرەتی «الجرجریة»ە کە ئەمڕۆ پێیان دەڵێن «الگرگریة».

ئەم عەشیرەتە تا سەردەمی سەدام خۆیان بە عەرەب دەزانی بەڵام پاش ڕووخانی سەدام زانییان کە کوردن!"

لانیکەم دوو کەسایەتیی دیار بە ئاشکرا ئەوان بە نەتەوە عەرەب دەزانن

زۆر سەیەر:

ناوبراو لەسەردەمی خوێندکاریدا لە زانکۆی نەینەوا زۆر زۆر دژ بە شیعە بوو و لایەنگری بیرۆکەی تەکف

یریەکان بوو. (ڕەق و کین لە شیعە لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا دیارە).

تەنانەت دکتۆر عەلی دولفی یەکێک لە گەورەکانی ئەوسەت دەنووسێت ئەو مەرجەعی داعش-یش بووە! سەرچاوە خۆجێییەکانیش پشتڕاستی دەکەنەوە. لە تویتەردا دەنووسێت: «دکتۆر نایف جردۆ ئەحمەد حەسەن ئەلسدانی ئەلگرگری من دەیناسم. ئەو هەڵگری بڕوانامەی دکتۆر»یە لە زمانی عەرەبی. ئەو لە مووسڵ لەدایک بووە و لە زانکۆی نەینەوا خوێندوویەتی! داعش بیرۆکەی تەکفیری پەرەپێدا و داوای کوشتنی شیعەکان و سەربڕینیانی کرد! کاتێک کە کەرکووک ئازاد کرا بەرەو کوردستان هەڵات. لەگەڵ مەسعوود چووە ناو هەڵبژاردنەکان و شکستی هێنا. پاشان ناوی بوو بە نایف کوردستانی.

گرینگترین پرسیار:

چلۆن کەسێکی بەنەتەوە عەرەب بە بیرۆکەی ڕادیکاڵی تەکفیریەوە دەتوانێت لە حزبێکی ناسیۆنالیستی کوردی و سێکۆلاردا سەرکەوتوو بێت؟

و بەبێ ئەندامێتی حزب ببێتە کاندیدی هەڵبژاردنیان و نزیک بکەوێتەوە لە سەرکردەکان؟

لێرەدا بەتەواوێتی مامۆستا بەنگین ڕیکانی ئەندامی پارتی دیموکرات و وەزیری ئاوەدانی لە حکوومەتی عەبدولمەهدی حەقی بەدەستە:

یەکێک لە کێشەکانی ئێمە...

کەسانی ڕواڵەت بین و بێ مەنتیق و کاڵفامن...

ئەوان نازانن چی دەڵێن و چی دەنووسن

تەنها بەدوا قسەکردن و ڕاکشانی ئاوڕی خەڵکن، ڕەنگە بەرپرسێک پێیان بزانێت و پێگە و خەڵاتیان پێبدا.

ئەگەر ئەوانە لە خۆتان دوور نەکەنەوە

چۆن دەتانەوێت کەسێک ڕێز لە خۆتان بگرێت بەڵام لەوان نەگرێت؟

News Code 5570

Your Comment

You are replying to: .
captcha