48 کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 3 کەسیش گیانی لە دەست دا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 155 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی چوارشەمە 10ی بەفرانباری 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 155 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 3 هاووڵاتییش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 1034 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

News Code 559

Your Comment

You are replying to: .
captcha