كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، ڕاگەیاندنراوێكی بڵاو كردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، ڕاگەیاندنراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت رێكاری نوێی كۆرۆنا لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشی ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، ڕاگەیاندنراوێكی تێیدا هاتووە لە ئەمڕۆ هەینییەوە، ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی کە کارتی ڤاکسینیان هەیە و لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن، پێویستیان بە پشکنینی کۆرۆنا نییە، بە پشتبەستن بە بەیانی ژمارە (9)ی ساڵی (2022)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان/ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە ڕێکكەوتی 28/3/2022 دەرچووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەمڕۆوە 1/4/2022 گەشتیاران و هاووڵاتییانی (عێراق و هەرێمی كوردستان و کەسانی بیانی) تەنیا بە هەبوون و نیشاندانی بەڵگەنامەی وەرگرتنی یەک ژەم ڤاکسینی (جۆنسون ئاند جۆنسون) یان دوو ژەم لە جۆرەکانی تری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، دەتوانن لە دەروازە سنورییەکانەوە هاتووچۆ بکەن، بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنا بکەن، بەپێچەوانەوە پێویستە پشکنینی کۆرۆنا (PCR)یان پێ بێت، کە ماوەی (72) سەعات بەسەر ئەنجامەکەیدا تێپەڕ نەبووبێت.

هاوكات لە ڕاگەیاندنراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ ئاگاداری هاووڵاتییان و گەشتیارانی، لە ئەمڕۆ هەینی 1ی نیسانی 2022، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان کار بە بەیانی ژمارە (٩)ی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.

بڕیارە لە دەروازەكانی تر و هاوكات فڕۆكەخانەكانیش كار بەهەمان بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت.

News Code 5598

Your Comment

You are replying to: .
captcha