پارتی لە نەینەوا لەگەڵ سوپای عێراقدا نەرمە و لە هەرێمیش پێیان دەڵێت داگیركەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت سیاسەتی پارتی لەگەڵ هێزە عێراقیەكاندا لە نەینەوا نەرمە و لە هەرێمی كوردستانیش هەر ئەو سوپایەیە پارتی بە داگیركەر ناوی دەبات كە ئەوەش جۆرێكە لە سیاسەتی دووفاقی.

کوردپرێس:

غەیاس سورچی كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە"میللەت"ی ڕاگەیاند ئەو سیاسەتەی پارتی كاری لەسەر دەكات دووفاقییە و ڕێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراق كرد و شنگالی بۆ هەتا هەتایە ڕادەستی عێراق كردەوە لە كاتێكدا بە گوێرەی دوو بەیاننامەی حكومەتی عێراق نە باسی گەڕانەوەی پێشمەرگەی كردووە بۆ شنگال نە باسی لەگەڕانەوەی قەزاكە كردووە بۆ سەر هەرێمی كوردستان و جارێكی دیكە شەنگالیان بە یەكجاری ڕادەستی عێراق كردەوە.

غیاس سوورچی ڕاشیگەیاند لە سنووری پارێزگای نەینەوا پارتی سیاسیەتی لەگەڵ هێزە عێراقیەكان زۆر زۆر نەرمە و لە هەرێمی كوردستانیش هەمان سوپا پێیان دەلێن داگیركەرو هەرچی دانوستانیش لەگەڵ ئەو سوپایە بكات كە پارتی خۆی نەرمە لەگەڵیان بە خۆفرۆش و داگیركەر و كۆیلە وەسفی دەكات لەكاتێكدا خۆیان هەموو هەماهەنگیەكان لە نەینەوا لەگەڵ هێزە عێراقیەكاندا هەیە .

ڕوونیشی كردەوە پارتی زۆربەی یەكە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا كە قائیقام و بەرێوەبەری ناحیە و ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتییە وەریگرتۆتەوە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسعود بارزانی وەریگرتونەتەوە و گەراونەتەوە سەر پۆستەكانیان .چونكە لەناو پارتیدا جگەلەو كەس بۆی نییە بڕیار بدات.

News Code 560

Your Comment

You are replying to: .
captcha