پێویستە PYD لە قەندیل داببڕێت

بەشی سووریا- شرۆڤەکارێکی سیاسی کورد لە سووریا دەڵێت: تا ئەو کاتەی PYD خۆی لە قەندیل دوور نەخاتەوە دانوستانەکانیان لەگەڵ ENKS ئەنجامی نابێت.

لەیلی قەمەر نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی و لێکۆڵەری کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی دۆخی دانوستانەکانی نێوان کوردەکانی سووریا و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی و هەروەها پێوەندیی دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا لەگەڵ وڵاتانی دیکە چەند بابەتێکی هێنایە ئاراوە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:

- ناکۆکییەکانی نێوان ENKS و PYD لە ڕووداوەکانی پاش ساڵی 2011 بووە هۆی ئەوەی کە کوردی سووریا ببنە دوو بەشەوە. ئێوە وەکوو شرۆڤەکارێکی سیاسی ئەم بابەتە چۆن لێکدەدەنەوە؟

لە ڕاستیدا ئەو دژایەتییە کە کەوتۆتە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی ENKS و پارتی یەکێتی دیموکراتیک PYD هی ساڵی 2011 نییە، چوونکە ناکۆکیی ڕەوتی نەتەوەخوازی کورد و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا بۆ سەرەتای پێکهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و بەرنامەکانی ئەم ڕەوتە بۆ دەستوەردان لە کوردستانی سووریا دەگەڕێتەوە. پەکەکە پاش کودەتای سەربازی لە تورکیا هاتە سووریا و ڕەژیمی سووریا پەکەکەی کردە دارەدەستی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەوتی نەتەوەخوازی کوردی سووریا. پەکەکە ڕووبەڕووی داخوازیی نەتەوەخوازانی کوردی سووریا بوویەوە و سیاسەتەکانی حکوومەتی سووریا جێبەجێ دەکات. لە ئێستادا ڕەوتی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکان (TEVDEM) کە لقێکی پەکەکەیە بەپێی ئەو ئیدئۆلۆژی و سیاسەتە دەیەوێت دەست بەسەر کوردستانی سووریادا بگرێت بەڵام ئەنەکەسە پڕۆژەیێکی نەتەوەیی بۆ کوردەکان دەوێت کە بەپێی ۆزرێکی نەتەوەیی مافی کورد لە سووریا دەستەبەر بکات. پەکەکە لە دەستپێکی چالاکییەکانیەوە خۆی وەکوو حزبێکی نەتەوەخواز دەرخست کە بەدوای سەربەخۆییدایە بەڵام هەنگاو بە هەنگاو گۆڕانکاریی بەسەردا هات بە چەشێنک کە دەبێتە دارەدەستی حکوومەتەکان.

لە ئێستادا پەکەکە پێوەندی لەگەڵ هەموو ئەو حکوومەتانە هەیە کە لە سووریا ئامادەن و بەشێکن لە قەیرانی ئەم وڵاتە. بەڵام ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە ڕێبازی خۆی لاینەداوە و بۆ دیموکراسی بۆ سووریا و مافی دیموکراتیکی نەتەوەیی کوردەکانی سووریا هەوڵ دەدات. ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی دەیهەوێت مافی نەتەوەیی کورد لەسەر بنەمای واقیعی سیاسیی سووریا بەدەست بێنێت. دانوستانەکانی نێوان ENKS و PYD ناگاتە ئەنجام تا ئەو کاتەی PYD خۆی لە قەندیل دابڕێت. بەرپرسانی پەکەکە پشتگیری لە جکوومەتی سووریا دەکەن و ئەمەش نابێت لەیاد بکرێت کە دەسەڵاتدارانی ڕەژیمی سووریا بەردەوام پشتگیرییان لە پەکەکە کردووە.

- لە ئێستادا PYD هەوڵ دەدات هەم لەگەڵ ئەمریکا و هەم لەگەڵ ڕووسیاش هاوکاریی هەبێت، بەڵام ڕوون نییە کە ئەم هاوکارییە تا کەی درێژەی دەبێت بەڕای ئێوە پارتی دەسەڵاتدار لە کوردستانی سووریا تا چ کاتێک دەتوانێت درێژەی بەم سیاسەتە بدات؟

هاوکاریی وڵاتانی زلهێز لەگەڵ PYD بەپێی هاوکاریی کرداری و ستراتێژیک نییە، بەڵکوو ئەوان ئەم هێزانەیان بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانی خۆیان بەکار هێناوە. ئەم گرووپە هەم لەگەڵ ئەمریکا و هەم لەگەڵ ڕووسیا هەروەها سووریا و ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوکاری دەکات بەڵام ئەم پێوەندییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش نییە. چوونکە ئەم پێوەندییە لەنێوان دوو هێزی هاوسەنگدا نییە بەڵکوو پێوەندی نێوان هێزێکی و ڕەوتێکی لاوازە. ئەم هێزانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان لە سووریا کەڵک پەیەدە وەردەگرن. حکوومەتەکان ئەم گرووپە لە جۆگرافیای سووریا بەکار دێنن و پاش کۆتایی کارەکەیان دەستی لێبەردەدەن.

بەڕای ئێوە کوردەکان دەبێت لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێککەوتن بکەن یان درێژە بە هاوکاری کردن لەگەڵ نەیەرانی حکوومەتی سووریا بدەن؟

کوردەکان هەر لەسەرەتای دامەزراندنی بزووتنەوەی نەتەوەیی خۆیان لە سووریا، دۆخی خۆیان گرێ دایە دۆخی دیموکراسی لە سووریا. بزووتنەوەی سیاسی کوردەکات هیچ کاتێک مامەڵەی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی نەکرد. ساڵی 2011 ئەو کاتەی بەشار ئەسەد داوای لە سەرکرە کوردەکان کرد کە دانوستان لەگەڵ حکوومەت بکەن، سەرکردە نەتەوەییەکانی کورد ئەو داخوازییەیان ڕەت کردەوە.

ڕەوتی نەتەوەخوازی کورد پێشتریش و ئێستاش بڕوای وایە کە دەبێت حکوومەتێکی نوێ بە دەستووری نوێوە بێتە سەرکار کە گەرەنتی کەری دیموکراسی و مافی هەموو گەلانی سووریا لەوان مافی سیاسی و نەتەوەیی و فەرهەنگی کوردەکان بێت.

بەڵام ئەمانەش بەم مانایە نییە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی گفتوگۆ نەکەین بەڵام چ کاتێک؟ کاتێک کە حکوومەتێکی ناوەندی لەسەر بنەمای دژایەتی کردنی ڕەژیمی پێشوو دابمەزرێت و یاسای ینەڕەتیی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی سووریا دابڕێژرێت و مافی هەموو گەلانی سووریا و گەلی کوردیشی تێدا پارێزراو بێت. لەدۆخی ئێستادا دانووستان لەگەڵ ئەم ڕەژیمەی ئێستا لە ئاشتی و ڕێێکەوتنەوە تا لێکتێگەیشتن کارێکی دروست نییە چوونکە گەلی سووریا هەموو مافی خۆیان دەدووڕێنن و بەدەوری بازنەیەکی هەڵەیا دەسووڕێنەوە و ڕەنگە ڕەژیم بۆ پێش 2011 بگەڕێتەوە.

نەیارانی حکوومەتی سووریا دەبێت ئەمەش لەبەرچاو بگرن کە ئەگەر پلانەکەی ئەوان بۆ سووریا ڕێگاچارەیێکی دادپەروەرانە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی سووریا نەگرێتەوە هیچ ڕێگاچارەیێکی بۆ دەرباز بوون لە قەیرانی سووریا نادۆزنەوە. دیکە بابەتە کاریگەرەکانی قەیرانی سووریاش نابێت لەبیر بگرێت چوونکە زۆرینەی ئۆپۆزیسیۆن هێشتا ناڕوونە و تێڕوانینیان بۆ ماف و پێکهاتەی حکوومەتی داهاتوو لە سووریا لێڵە.

لە وەها دۆخێکدا سەلماندنی مافی ڕەوای ئێمە وەکوو خەڵکێک کە لە سەرزەمینی خۆیدا دەژیت دژوارە و دیمەشق بوونی ئێمە وەکوو گەلێک کە دانیشتووی جۆگرافیایێکە کە حکوومەتی سووریا تیایدا پێکهاتووە بە فەرمی ناناسێت.

News Code 5607

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha