هەڵمەتەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کونترۆڵ کردنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەتی عێراق بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵ ڕایگەیاندووە دەبێت هەموو چالاکییەکانی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کونترۆڵی کۆمپانیایێک کە لە ژێر چاودێریی وەزارەتی نەوتی عێراقدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی کوردی زمانی Draw Media لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەڵمەتەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات بۆ کونترۆڵ کردنی دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیێنێت کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای فیدارڵی عێراق کە یاسای ناوت و گازی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی وەسف کردووە، جەختی کردۆتەوە کە دەبێت دۆسیەی چالاکیی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر دەستی حکوومەتی ناوەندیی عێراق.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەر رۆشنایی بڕیاری دادگای فیدڕالیدا، نوسراوێکی دەرکردووەو داوای دروستکردنی کۆمپانیایەک دەکات بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە سەربە حکوومەتی ناوەند دەبێت و ناوی لێنراوە (KROC)و بارەگا سەرەکییەکەی لە ھەولێر دەبێت.

بەپێی نووسراوێک کە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە، داوا کراوە حکوومەتی ھەرێم:

لەماوەی ١٥ رۆژدا کۆپییەک لە ھەموو ئەو گرێبەستانە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە بواری نەوت و غازدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری (دۆزینەوە، بەرھەمھێنان، گواستنەوە، فرۆشتن، ھەناردە)ی نەوتدا کردویەتی، لەگەڵ تۆماری داھاتی فرۆش و ھەناردەی نەوتی خاو و غاز، ئەمە بەمەبەستی:

تەماشاکردنیان لەلایەن تیمێکی پسپۆڕو راوێژکارانی وەزارەی نەوتی عێراقەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری رێگەپێدراوی حکوومەتی ھەرێم.

گونجاندنی گرێبەستەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەموارکردنیان بەپێی یاسای بەرکاری عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.

پێشکەش کردنی داواکارییەک بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی نەوتی، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاکییە نەوتی و غازییەکانی لەو کێڵگانەدا پێبدرێت کە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە گرێبەستیان بۆ کراوە، ئەرک و ئامانج و سیاسەتی ئەم کۆمپانیایە ئەمانە دەبن:

سەرجەم ماف و پابەندییەکانی ئەو رێککەوتن و گرێبەستانەی پێشتر حکوومەتی ھەرێم کردویەتی، دەگوازێتەوە بۆسەر ناوی خۆی.

بەدیھێنانی سەرمایەگوزاری زیاتر لە سامانی نەوتدا لەڕێگەی: کەمکردنەوەی خەرجی وەبەرھێنان، بەڕێوەبردنی باشتری کێڵگەکانی نەوت و غاز و زیادکردنی داھاتی ھەناردەکردن.

وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیاز دەکات ئەو کۆمپانیایەی کە دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێم بەڕێوە دەبات ناوت لێبنرێت (KROC)و بکەوێتە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی عێراق و کۆمپانیاکە لەلایەن حکوومەتی فیدڕالییەوە خاوەندارێتی بکرێت و بارەگا سەرەکییەکەی لە ھەولێر بێت.

فەرمانبەرێکی پسپۆڕ کە پلەکەی لە بەڕێوەبەری گشتی کەمتر نەبێت دابنرێت بۆ، ھەماھەنگیی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق بەمەبەستی کردنەوەی حسابێک لە یەکێک لە بانکە نێودەوڵەتییە متمانەپێکراوەکان، ھەموو داھاتی ھەناردەو فرۆشی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان بخرێتە ئەم حساب بانکییە.. لەسەر بنەمای پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق پارەی لێبدرێت، ھەروەھا بەگوێرەی رێکخستنێک لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەمەرجێک ئەمە لەماوەی ٤٥ رۆژدا لە رێکەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوەوە بکرێت بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران.

ھەموو ئەم رێوشوێنانەی لەم نووسراوەدا ھاتووە وەکوو سیاسەتێکی نوێیە بۆ ئایندە و ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پەبەندبوونیان دەکەوێتە ئەستۆ.

News Code 5616

Your Comment

You are replying to: .
captcha