ژنەراڵە بچکۆلەکەی میتی تورکیا کەوتە داوی هەسەدەوە

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند تۆڕێکی 28 کەسیی سەربە میتی تورکیا کەوتۆتە داوی هەواڵگریی هەسەدەوە و هەموویان دەستبەسەر کراون.

کوردپرێس:

بەشی هەواڵگریی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیان 28 کەسیان دەستبەسەر کردووە کە سەر بە میتی تورکیان و زانیاریی هەواڵگریی هەسەدەیان بۆ تورکیا گواستۆتەوە.

هەسەدە ڕایگەیاند ماوەیێکی زۆرە ئەو 28 کەسە لە ژێر چاودێریی ورددان و پاش دەستبەسەرکرانیان هەموویان دانیان بەوەدا ناوە کە زانیاریی پلە و پۆست و شوێنە سەربازییەکانی هەسەدەیان بۆ میتی تورکیا گواستۆتەوە.

سەرپەلی ئەو تیمە هەواڵگرییەی میتی تورکیا ناوی "محمد الجسیم حصون" ناسراو بە "ابو عصاف"ە کە میلیشیاکانی سوپای ئازادی ناوی "ژنەراڵە بچکۆلەکە"یان لێناوە.

ژنەراڵە بچکۆلەکە لە دانپێدانانەکەیدا وتوویەتی لە ڕێگای کەسێکی عەرەبی ئۆرفاوە کە بە ڕەگەز سوورییە پێوەندیی بە میتەوە کردووە و ماوەی سێ مانگ لە کەمپێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا مەشقی پێکراوە و بۆ کاری سیخوڕی ئامادە کراوە.

News Code 562

Your Comment

You are replying to: .
captcha