چەپەکانی ئۆسترالیا داوای بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردی  دەکەن

بەشی جیهان- گرووپە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری گرین لێفت-ی ئۆسترالیا باس لە زیاتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان گرووپە چەپەکانی ئۆسترالیا و ناوەندە سیاسیی و فریاگوزارییەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. ماوەیێکە گرووپێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ئۆسترالیا گرووپێکیان بۆ پشتگیری کردنی کوردانی سووریا پێکهێناوە کە یارمەتی کۆ دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە کوردستانی سووریا.

گۆڤاری گرین لێفت هەروەها باس لە زیاد بوونی گرووپە یارمەتیدەرەکانی کوردانی سووریا لە ئۆسترالیا دەکات کە ژمارەیێک لە سیاسەتوانە چەپەکانی ئەو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، داواکاریی سەرەکیی ئەم گرووپانە لە حکوومەتی ئۆسترالیا دان پێدانانە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت بۆ یارمەتیدانیان. ئەم گرووپە ئاماژی داوە بە دەورەدانی ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستپێڕانەگەیشتنی ئیدارەی خۆسەر بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان و داوای یارمەتی پزیشکیی سەربەخۆیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە.

سیاسەتوانە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەت کردووە شەرعیەتی سیاسی بە ئیدراەی خۆسەری کوردی بدات و بەستێن فەراهەم بکات و بۆ ناردنی یارمەتیی ئاسانتر بۆ ئەم ناوچەیە.

News Code 5623

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha