ڕۆحانی: دەستی سەردار سولەیمانیتان قرتاند پێتان لە ناوچەکە دەبڕین

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تیرۆکرانی سەردار سولەیمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کرد و چەند ڕەهەندێکی کەسایەتیی شەهید سولەیمانیی خستە ڕوو و هاوکات هەڕەشەی دەرکردنی ئەمریکییەکانی لە عێراق کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 10ی بەفرانباری 1399 بەرامبەر بە 30ی کانوونی یەکەمی 2020 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کرد کە ساڵی ڕابردوو لە بەغدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا شەهید کرا.

ڕۆحانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند شەهید سولەیمانی کەسایەتییێکی بەرچاوڕوون و شرۆڤەکارێکی نایاب بوو و ڕەهەندە جیاجیاکانی کەسایەتیی سەردار سولەیمانی ئاماژەن بۆ پاڵەوانێکی نەتەوەییی ئێران و جێشانازیی گەل و وڵاتی ئێران بوو.

سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی: "ئێوە دەستی سەردار سولەیمانیتان قرتاند بۆیە ئێمەش پێی ئێوە لە ناوچەکە دەبڕین و تا ئەو کاتەی ئێوە جێی پێتان لەم ناوچەیە بێت هێشتا تۆڵەی سەردار سولەیمانیمان نەسەندووە و تۆڵەی ئەو شەهیدە تەنها ئەو کاتە سنراوەتەوە کە ئەمریکی لە ناوچەکە نەمێنێت."

شایانی باسە ساڵی ڕابردوو بە پیلانێکی هەواڵگری ئەمریکا سەردار سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج و شەهید کران.

News Code 563

Your Comment

You are replying to: .
captcha