ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕووبەڕووی ئەمریکا نابێتەوە

بەشی جیهان- عەریب ڕنتاوی ئاماژەی دا بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەتایبەت لەبارەی سووریا و ئۆکراینا و دەڵێت ئەم بابەتە نابێتە هۆی پێکدادانی هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەریب ڕەنتاوی بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندنەوە سیاسییەکانی ئەلقودس بڕوای وایە جیا لە ئەنجامی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، مۆسکۆ دەست لە سووریا هەڵناگرێت.

ناوبراو بە ئاژانسی "یو پی ئای" لەبارەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لەسەر پێگەی ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا بە ئاوڕدانەوە لە تێوەگلانی ئەم دوو وڵاتە لە شەڕی ئۆکراینا وتووە: ڕووسیا لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لە باکووری ڕۆژئاوا و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بەشەڕ نایەت.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییەی ڕۆژۆەڵاتی ناوەڕاست جەختی کردۆتەوە کە کێشەکانی سووریا لە کۆتاییدا لە ڕێگای سیاسییەوە کۆتایی دێت.

News Code 5630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha