سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگەری: لەگەڵ ئەوەین کە هەرێمی کوردستان بکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان یه‌ک بازنه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ڕايگه‌یاند: "ئێمە لەگەڵ ئەوەین کە هەرێمی کوردستان بکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن و ئەوە بە پەسەند دەزانین".

سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ڕاشیگه‌یاندووه‌، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین که‌ یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بکرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ که‌ ساخته‌کارییه‌کی زۆر کرا".

عه‌بدولستار مه‌جید، وتىک "به‌شێکى ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندى به‌ ساخته‌کارییه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ تۆمارى ده‌نگده‌ره‌کانمان 400 هه‌زار جیاوازى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاخر ئێمه‌ به‌مه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت بچینه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌؟! خولى پێشووى هه‌ڵبژاردن 36 په‌رله‌مانتار به‌ ساخته‌کارى بوونه‌ته‌ په‌رله‌مانتار".

ئەوە لەکاتێکدایە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و "هەموو ڕێگایەکیش دەگرینەبەر بۆ ئەو مەبەستە".