سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: ترەمپ یەکەم تاوانباری دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانییە

بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ئاماژەی بە دۆسیەی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی کرد و ڕایگەیاند ترەمپ یەکەم تاوانباری ئەو دۆسیەیە و نیابەتیش بە 6 وڵاتی هەرێمی دراوە بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەکە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 10ی بەرفرانباری 1399 بەرامبەر بە 30 کانوونی یەکەمی 2020 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە دانیشتنێکی تایبەت بە دۆسیەی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئاماژەی بە بەڵگەکانی ئەو دۆسیەیە کرد و ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپ تاوانباری سەرەکیی دۆسیەکەیە.

ڕەئیسی ئاماژەی بەوەش کرد کە دادگای نیابی بۆ 6 وڵاتی هەرێمی لە لایەن ئێرانەوە دیاری کراون و عێراق و سووریا و لوبنان و قەتەر و کوێت ئوردن ئەو شەش وڵاتەن کە بە شێوەی نیابی دەتوانن تاوتوێی دۆسیەکە بکەن.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕوونیشی کردەوە کە بەڵگە و داتای پێویست بۆ ساغ کردنەوەی تاوانەکە و ئاشکراکردنی تاوانباران و کۆی ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانەکە بووە بەدەستەوەیە و ترەمپیش تاوانباری سەرەکیی دۆسیەکەیە.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئێستا سەردەمی دەسەڵات و پۆستی ترەمپ کۆتایی پێهاتووە بەڵام پێشتریش ئەو پۆستە هەرگیز پارێزبەندیی بۆ ترەمپ دروست نەدەکرد.

شایانی باسە ساڵی ڕابردوو بە پیلانێکی هەواڵگری ئەمریکا سەردار سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج و شەهید کران و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتیی ئەو تیرۆرەی گرتە ئەستۆ.

News Code 564

Your Comment

You are replying to: .
captcha