ئەمریکا بۆ ماوەیێکی دوور و درێژ لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەمێنێتەوە

بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایدەگەیێنێت، هێزەکانی وڵاتەکەی درێژە بە مانەوەی خۆیان لە عێراق و سووریا دەدەن بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە هەوڵی هاوبەشەکانیان بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەینا ستراوڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پانێڵێکی ناوەندی وڵسن بەشداریی کردبوو ئاماژەی بەوەدا، ئەو دەسەڵاتەی بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دراوە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ تێکشاندنی داعشە، ئامانجی هاوبەشەکانیشیان ئەوەیە لە عێراق و سووریا رێگری لە دووبارە دروستبوونەوەی داعش بکەن.

بە بڕوای جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەنێوبردنی داعش ئامانجێکە کە "لە ماوەیەکی نزیکدا بەدەست نایێت." گوتی، "بۆیەش ئێمەش بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لەوەی کە لە هەموو سیاسەت و دۆکیۆمێنتی ستراتیجیدا پابەندی خۆمان بۆ هێشتنەوەی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا نیشان بدەین."

لەبارەی دۆخی ناوچەکەش، دەینا ستراوڵ رایگەیاند، داعش هێشتا هەڕەشەیە لەسەر ناوچەکە.

بە گوتەی ستراوڵ، هێزەکانی ئەمریکا کە بۆ شەڕی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریان، بەشێوەیەکی گشتی بە بەردەوامی لەژێر هەڕەشەی چەندین هێزن.

جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هیچ سزایەک لەسەر سووریا هەڵناگرێت و هیچ لێخۆشبوونێکیشی بۆ ئەو سزایانە نابێت، گوتی "ئەمریکا پشتیوانی لە بودنیادنانەوەی سووریا ناکات، تاوەکوو پڕۆسەیێکی هەڵگەڕاوە نەبێت بە ئاراستەی چارەسەری سیاسی".

News Code 5640

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha