تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنە

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ڕێگا و شارسازیی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئێستا بە ڕێژەی 1100 ملیار تمەن بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە سەرف کراوە و تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنی دیکەیە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 10ی بەفرانباری 1399 محەمەد سدیق سابتی بەڕێوەبەری ڕێگا و شارسازیی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە کرد و ڕایگەیاند تا ئێستا بە ڕێژەی 1100 ملیار تمەن بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە سەرف کراوە و تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنی دیکەیە.

سابتی گوتیشی: تا ئێستا ئامادەکردنی ژێرخانی بەشی یەکەم بە درێژیی 64 کیلۆمەتر و نیو 84 لە سەد و بەشی دووهەمی پڕۆژەکەش بە درێژیی 65 کیلۆمەتر و نیو 75 لەسەدی و کاری ژێرخانی بەشی سێهەمیش 100 لە سەدی تەواو کراوە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد تا کۆتاییی ساڵی 1397 100 ملیار تمەن بۆ پڕۆژەکە خەرج کرابوو و دوو ساڵی 1398 و 1399 بە بەداوداچوونی پارێزگار و بەڕێز نەسروڵڵاهی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی و پلاندانانی پارێزگا بودجەی 1000 ملیار تمەنی بۆ پڕۆژەکە مسۆگەر کرا.

شایانی باسە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە ئەو دوو پارێزگایە بە یەکەوە دەبەستێتەوە و یەک لە پڕۆژە گەورەکانی کەرتی ئاوەدانکارییە لە پارێزگای کوردستان.

News Code 565

Your Comment

You are replying to: .
captcha