گرووپە سوورییەکانی سەر بە تورکیا چەند ناوچەیەک لە حەسەکە تۆپباران دەکەن

بەشی سووریا- به‌هۆی هێرش و تۆپبارانی تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیاوە بۆ سنووری باکوورى ناوچه‌ی زرگان لە کانتۆنى حەسەکە، پێنج که‌س بریندار بوون.

کوردپرێس: ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە، سوپاى تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، شەوى ڕابردوو تۆپببارانى گوندى ئه‌لئه‌سه‌دیه‌یان له‌ باکووری ناوچەى زرگان له‌ سنوورى کانتۆنی حه‌سه‌که‌ لە کوردستانی سووریا کردووە و بەهۆیەوە پێنج ئه‌ندامی یەک خێزان برینداربوون.

وەک لە هەواڵەکەی ئاژانسی هاواردا هاتووە، چواریان تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ 17 ساڵە و یەکێکیان تەمەنی 42 ساڵە.

سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا ناوبەناو تۆپبارانی ناوچە کوردییەکان دەکە.

News Code 5656

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha