ئیدارەی بایدن بەنیازە فڕۆکەی شەڕکەری F16 بە تورکیا بفرۆشێت

بەشی جیهان- سەرەڕای دژیاتیی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری F16 بە تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بڕوای وایە فرۆشتنی ئەم جۆرە فڕۆکەیە بە ئەنقەرە یارمەتیی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە دژایەتیی زیاتر لە 50 نوێنەر لەبارەی ئەگەری فرۆشتنی F16 بە تورکیا نیگەرانیێکی هەڵەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نامەیێکدا کە ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە بابەتەکە بەمشێوە لێکدەداتەوە کە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F16 بە تورکیا لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا یەکدەگرێتەوە و یارمەتیی یەکگرتنی درێژخایەنی ئەندامانی ناتۆ دەدات.

تورکیا لە مانگی تەشرینی یەکەمدا داوای لە ئەمریکا کردبوو 40 فڕۆکەی F16 بە وڵاتەکەی بفرۆشێت و هەروەها نزیکەی 80 کیتی نۆژەن کردنەوە و بەڕۆژ کردنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێستای تورکیا بە ئەنقەرە بدات.

ژمارەیێک زۆر لە ناوەنە ئەمریکییەکان لەوان 50 نوێنەری کۆنگرێس دژایەتیی خۆیان لەگەڵ فرۆشتنی ئەم فڕۆکانە بە تورکیا نیشان داوە ئەوەش بەبۆنەی جێگیر کردنی سیستەمی دژە مووشەکیی ئیس-400ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە.

News Code 5657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha