كازمی: کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان، سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە و داواشی کرد سه‌رجه‌م وه‌زیر و دامه‌زراوه‌كان هاوكاریی فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن له‌ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانیان.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 30ی کانوونی یەکەمی 2020 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە وتەیێکدا لە کۆنگرەی ساڵانەی فەرماندەییی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، دەستکەوتەکانی ساڵی 2020 جێگەی شانازییە، چوونکە ساڵی لەناوبردنی تەواوەتیی داعش و لەکارخستنی چالاکییەکانیان بوو، ساڵی داهاتووش دەبێت لە ڕووی ئەمنییەوە کارەکان باشتر بن.

كازمی داواشی لە وەزیرەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بکەن و لەو رێگەیەوە هەوڵ بدرێت سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا تۆمار بکرێت و شکۆ بۆ دەوڵەت بگێڕدرێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عیراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئاستەنگی زۆر ماوە، چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر و گرووپە لە یاسا دەرچووەکانە، کە دەبێت هەمووان پێکەوە رووبەڕوویان بینەوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پێویستە هەوڵە هەواڵگرییەکان یەک بخرێنەوە و ئینتیما بۆ دەوڵەت بگێڕدرێتەوە.

کازمی لە کۆتاییدا دووپاتیشی کردەوە: کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان، سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتە.

News Code 566

Your Comment

You are replying to: .
captcha