لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات چوار سەربازی ئەمریكی بریندار بوون

بەشی سووریا- لە ئەنجامی دوو هێرشی ناڕاستەوخۆ بۆ سەر كێڵگەی نەوتی ئەل عومەر لە دێرەزۆری چوار سەربازی ئەمریكی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعش لە هەژمارەی خۆی ئاشكرایكرد، دوو بینای پشتیوانی لە گوندی سەوز كرانە ئامانج و چوار سەربازی ئەمەریكاییش بە سووكی بریندار بوون و ڕەوشی تەندروستیان باشە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكە بەردەوامە و زانیاری زیاتر بڵاو دەكرێتەوە.

چاودێرانی ناوچەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هێرشەكانی سەر بنكەی ئەل عومەر لە ناوچەی دێرەزۆری سووریا ئەنجام دراوە.

News Code 5674

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha