سیاسەتی ئێمە درێژەدان بە دانوستانی کوردی-کوردییە/ پەیەدە لەمپەڕ دەنێتەوە

بەشی سووریا-ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) دەڵێت: پارتی یەکێتیی دیموکرات هەموو جارێک لەمپەڕ لەسەڕ ڕێگای دانوستانی لایەنە کوردییەکان دروست دەکات و ڕێگا نادات گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام.

ڕزوان سیدۆ ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دوورنواڕی پرسی گفتوگۆی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد و ڕایگەیاند: ماوەیێک پێش ئێستا ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکاندا ئەنجام دا و ڕایگەیاند کە ئامادەن بۆ درێژەدان بە دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا.

ناوبراو درێژەی دا ئێمە بە ئەمریکییەکانمان گوت کە ئیدارەی خۆسەر و پارتی دەسەڵاتدار (PYD) بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانی ڕابردوویان لەوان دەستگیر کردنی لایەنگرانی ئەنەکەسە، سووتاندنی نووسینگەکانی ئەنجومەنەکە و دۆخی دژواری گوزەرانی خەڵک و گرانی و نەبوونی یاسا.

ناوبراو زیادی کرد پاش کۆبوونەوەکە، نوێنەرەکەی ئەمیکا دانیشتنێکی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام دا و ئەنەکەسە پێیانی ڕاگەیاند کە ئامادەین بۆ درێژەدان بە دانووستان بە مەرجی ئازاد کردنی زیندانیەکان و واز هێنان لە ستەم لە کوردستانی سووریا و هەوڵ دان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی خەڵک.

ناوبراو ئاشکرای کرد، سیاسەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ڕوونە و ئێمە هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ کردنین بەڵام لایەنی بەرامبەر هەموو جارێک لەمپەڕێکی نوێ دەنێتەوە.

ناوبراو زیاتر وتی پەیەدە هەموو جارێک ڕێگری دەکات لە بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکان.

News Code 5676

Your Comment

You are replying to: .
captcha