مەحموود عوسمان: پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان وەفدێكی باڵا و بڕیاربەدەستی سیاسی بچێتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری بەرجەستەی کورد، دەڵێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بنەڕەتدا کێشەى سیاسین، بۆیە "پێویستە وەفدێكی باڵای سیاسی و بڕیار بەدەستى هەرێم بچێتە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان."

کوردپرێس:

مەحمود عوسمان سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق بە میدیای رەسمیی گۆڕانی ڕاگەیاند"كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بنەڕەتدا کێشەى سیاسین زۆرینەى ئەوانەى ئێستا لە ناوەند دەسەڵاتدارن، بۆچونیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان جیاوازە لەبارەى فیدراڵی و پێشمەرگەو مادەی (140)و ئێستاش دارایى هاتوەتەوە سەر."

ناوبراو وتیشی"ئەوان زیاتر فکریان لای حکومەتێکی مەرکەزییە کە کۆنتڕۆڵی هەبێ لەروی سیساسی و ئیداری و دارایی، بەو هۆیەوە تائێستا کێشەکان چارەسەر نەکراون و بگرە خراپتریش بوە."

بۆ چارەسەرى ئەو دۆخەش، مەحموود عوسمان پێی وایە؛ دەبێت وەفدێكی باڵای سیاسی و بڕیار بەدەستى هەرێمى کوردستان لە لایەنەکان، بچێتە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، هۆکارى سەردان نەکردنى وەفدێكی باڵاى سیاسیش بۆ بەغدا بۆ نەبونى پەیوەندییەکى تۆکمە و یەکڕیزیی لایەنەکان لە ناوخۆدا دەگەڕێنێتەوە.

لەبارەى بوونى مەترسیش لەسەر قەوارەى هەرێمى کوردستان، مەحموود عوسمان وتی"هەرێمی کوردستان لەدوای ریفراندۆمەوە بچوککراوەتەوەو تەنها سێ پارێزگا لەژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی هەرێم ماوەتەوە، کێشەکانی ناوخۆش زۆر کاریگەریی هەیە بەوەی پێگەی هەرێم بچووک ببێتەوە چ لە ناوخۆ چ لە بەغدا، بەڵام واى نابینم لە بەغداوە مەترسییێکى جدى لەسەر قەوارەى هەرێم هەبێت".

News Code 568

Your Comment

You are replying to: .
captcha