پۆلیسی سلێمانی: بكوژی عەقیدە خانەنشینەكەی سلێمانی دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردو عەقیدێكی خانەنشینی كوشت، دەستگیركرا كە كوڕی كوژراوەكەیەو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و وتوویەتی: بەھۆی بوونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجام داوە.

کوردپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی شەوی ڕابردو لەشاری سلێمانى ئەفسەرێکى خانەنشین بەپلەی عەقید کوژرا، ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١٢/٣٠، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بکوژەکەی دەستگیركراو دانی بەتاوانەكەیدا نا."

ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پاێزگای سلێمانی رایگەیاند: ئەو كەسەی شەوی رابردوو لەسلێمانی عەقیدێكی خانەنشینی كوشت لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر كراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

ناوبراو وتیشی: لەكاتی دەستگیركردنی بكوژەكەدا، دەستبەسەر ئەو چەكەی تاوانەكەی پێ ئەنجام داوە لەگەڵ ئۆتۆمببێلەكەیدا گیراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاێزگای سلێمانی ئاشكراشی كردووە كە "تۆمەتباری ڕووداوەكە كوڕی كوژراوەكەیە و ناوی (ك. ك. ئـ.)و لەدایکبووی 1991ە."

بەپێی قسەی پۆلیسی سلێمانی، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بەھۆی بونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

شایانی باسە شەوی رابردوو لەگەڕەكی قڕگەی سلێمانی كەسێك لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تەقەی لێكراوە و بەسەختی بریندار بووە، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەخیتی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

News Code 569

Your Comment

You are replying to: .
captcha