باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاری کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەست نیشان کردنی باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی هەفتانەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاری کراوە و بەم زووانە دەچێتە ئەو وڵاتە.

خەتیب زادە ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی حسێن ئال سادق وەکوو باڵیۆزی نێوی ئێران بەم زووانە لە وڵاتی عێراق دەست بەکار دەبێت.

News Code 5693

Your Comment

You are replying to: .
captcha