ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی: دانوستانە ناوەکییەکان بە باشی دەڕواتە پێش

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە: کاری دانوستانە ناوەکییەکان بەباشی دەڕواتە پێش، ئەمریکا لە ڕێککەوتنە پێشووەکەدا پەیمان شکێنی کرد و ئێستاش گەیشتۆتە بنبەست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی وڵاتدا ڕایگەیاند: هەموو پرس و کێشەکانی وڵات قابیلی چارەسەر کردنن و تەئکیدی کردەوە: دەسکەوتە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەم سیستەمەی کردۆتە سەرمەشقێک بۆ هەموو میلەتانی دیکە و بێ هیوا کردنی خەڵک و پێدانی هەستی گەیشتنە بنبەست بەوان ستەم کردنە لە شۆڕشی ئیسلامی.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: بەرپرسیارێتی لە کۆماری ئیسلامیدا بە واتای لە ژێر پرسیار بووندایە و زیادی کرد: لە سیستەمە سیاسییەکانی جیهاندا بەرپرسان لەژێر پرسیاری خەڵکدا بەڵام لە کۆماری ئیسلامیدا بەرپرسان جگە لە پرسیاری خەڵک لەژێر پرسیار و لێپرسینەوەی قورسی خودایشدان.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشی: دوژمن بەپێی چاوچنۆکی خۆیەوە وتەی ناهۆمێدکەر دەڵێت کە پێشتریش گوتوویە بەڵام نادروست بوونی هەموو ئەو ئیدیعایانە پاشان دەرکەوتوون بۆ نموونە وتەکانی سەدام لە دەستپێکی شەڕی سەپێندراودا و ئیدیعای کونترۆڵی تاران لە ماوەی هەفتەیێکدا و هەروەها وتەکانی ئەو گاڵتەچییە ئەمریکی کە وتبووی کریسمەس لە تاران دەبین.

ڕێبەری باڵای ئێران ئاشکراشی کرد: بەرپرسانی ئێران بە هیچ لەونێک نابێت چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی و پرسی وزەی ناوەکی بن و دەبێت بەپێی ڕاستییەکانی وڵان پلان دابڕێژن و کێشەکان چارەسەر بکەن.

News Code 5705

Your Comment

You are replying to: .
captcha