لە بەغداد داواکراوێکی داعش دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ئەمنی عێراق بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، دەستگیرکردنی داواکراوێکی داعشی لە بەغدا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لەچوارچێوەی زنجیرەیەک هەڵمەتی ئەمنی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەگوێرەی ماددەی چواری تیرۆر، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگیری راست و دروست لە ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵیەکان لە وەزارەتی ناوخۆ توانرا تیرۆرست ئەبو جیهاد کە یەکێک بوو لە چەکدارانی داعش لەو گروپیەی کە (ئەبو هەمزە مهاجر لە ویلایەتی فورات)یان پێدەوت، لەناوچەی سەیدییەی باشووری بەغدادی پایتەختی عێراق دەستگیر بکرێت.

روونیشی کردوەتەوە، ئەم تیرۆرستە لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبارەوە داواکراوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

جەختیشی کردوەتەوە، بۆ تەواوکردنی رێکارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.

سەرچاوە: خەندان

News Code 5707

Your Comment

You are replying to: .
captcha