ئەنفال یەکێک لە تاریکترین قۆناغەکانی  دەوڵەتی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، تاوانی ئەنفال یەکێکە لە تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراق کە ئامانج لێی تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ تێپەڕبونی 34 ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە: "تاوانی ئەنفال یەکێکە لە نامرۆڤانەترین و تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراق لە سەددەی ڕابردوو کە ئامانج لێی لەناوبردن و تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو.

سەرۆکی پارتی دیموکرات ئاماژەی بەوەش کردووە، "پێویستە و ئەرکی حکوومەتی عێراقە قەرەبووی ئەو تاوانە گەورەیە بکات کە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە".

News Code 5721

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha