خەڵکی ناوچەیێکی دیکەی هەرێم بایکۆتی مەراسیمی ساڵیادى ئەنفالیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی ئاوڕ نەدانەوە لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی کەسوکاری شەهیدان بایکۆتی مەراسیمی ساڵیادى کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانانیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 35 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کیمیابارانی دۆڵی بالیسان لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە، بەڵام کەسوکاری شەهیدانی ئەو کیمیابارانە بایکۆتی یادەکەیان کرد و نیگەران بوون لەوەی بریندارانی چەکی کیمیایی لە دۆخێکی خراپدان و شەو و ڕۆژ بەو ئازارەوە دەناڵێنن و حکوومەتیش ئاوڕیان لێناداتەوە.

هەروەها، بەشێکی تری ناڕەزایی کەسوکاری شەهیدان پەیوەندی بە داڵدەدانی موستەشارەکانەوە هەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە و پاراستنیان لە دەستی یاسا.

35 پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ڕژێمی بەعس بۆردوومانى هەریەکە لە گوندەکانى بالیسان، شێخ وەسانان، گوندی وەرێ، گوندی خەتێ، کونە سیخوڕ و کانی بەردی کرد و بەهۆیەوە 197 کەس شەهیدبوون و سەدانى دیکەش بریندار بوون.

News Code 5736

Your Comment

You are replying to: .
captcha