ئه‌و 12 هاوڵاتیه‌ى هەرێم کە تورکیا له ‌سنوورى هه‌ولێر ده‌ستگیری کردن ئه‌شکه‌نجە داون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای سێ ڕۆژ لەده‌ستگیرکردنیان ‌و ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دانیان له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه‌، 12 هاوڵاتی کاسبکاری سنووری برادۆست ئازادکران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی خۆجێی لە ناوچەکە شارپرێس قسه‌ی کردووه‌و وتوویه‌تى:"ڕۆژی هەینی 12 هاوڵاتی کاسبکار، بەمەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری (ڕێواس، کنگر و لوو) ڕوویان لە چیاکانی برادۆست کردبوو، بەڵام لەلایەن بنکەیەکی سەربازی تورکیاوه‌ ده‌ستگیرکران ‌و ئەشکەنجەیه‌کى زۆریش دراون".

ئه‌و سەرچاوەیە وتیشی:"دوای هەوڵ ‌و ماندووبوونێکی زۆر، توانرا ئەمڕۆ یەکشەممە ئازاد بکرێن ‌و بگەڕێنرێنەوە نێو کەسوکار و خانەوادەکانیان بەسەلامەتی".