هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەڵمەتەکانی ئەمدواییەی تورکیا بێ گومان جگە لە هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر کوردستانی سووریاش دەبێت و ئامانجەکەشی زەبرلێدانە لە دەسکەوتی سیاسی کورد.

فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چۆن دەبینن، وتی: ئەم زنجیرە هەڵمەتەی تورکیا لەدژی بەرژەوەندیی کوردەکان لە هەموو پارچەکاندا. تورکیا بەتەمای سڕینەوەی پرسی کوردە.

ناوبراو درێژەی دا: هەڵمەتەکانی ئەمدواییەی تورکیا بێ گومان جگە لە هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر کوردستانی سووریاش دەبێت و ئامانجەکەشی زەبرلێدانە لە دەسکەوتی سیاسی کورد.

فەتحوڵڵا حسێنی ڕاشیگەیاند: ئاشکرایە کە لەم هێرشانەدا لەنێوان عێراق و تورکیا هەماهەنگی هەیە و ژمارەیێک لە حزبە کوردییەکان چاوی خۆیان داخستووە هەمبەر ئەم هەڵمەتانەی تورکیا.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەبێت ئیرادەیەکی کوردستانی هەمبەر ئەم هێرشانە پێکبهێندرێت چوونکە ئەم هێرشانە نەک هەر حزبێک بەڵکوو هەموو دەسکەوتی کورد دەکاتە ئامانج.

News Code 5763

Your Comment

You are replying to: .
captcha