پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2020دا تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئینستتیوتی پەی لەبارەی کار و چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 2020 دەڵێت تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە: لەماوەی ساڵێکدا پەرلەمانی کوردستان تەنها خوێندنەوەی بۆ 9 پرۆژە یاسا کردووە سەرباری ئەو کێشە و گرفتانەی هەن و سەرباری بوونی کەلێنی یاسایی لە هەرێم.

لە ڕاپۆرتەکەدا روونیش کراوەتەوە: ژمارەیێکی کەم پرۆژە یاسا و بڕیار خوێندنەوەیان بۆ کراوە، ژمارەیەک پرۆژە یاساش هەیە ئەندامان پێشکەشیان کردووە بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی کارەوە.

ئینستتیوتەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە: هەروەها پەرلەمانی کوردستان لەماوەی ساڵێکدا تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha