لە ئێران 22 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 140 هەزار و 962 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 3ی گوڵانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش  608 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 125 هەزار و 512 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 140 هەزار و 962 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 963 هەزار و 991 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.