وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-ی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خڵوسی ئاکار  وەزیری بەرگریی تورکیا لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی چنگ-قفڵ لە دژی په‌كه‌كه تەواوبووە و‌ لە قۆناغەکانی داهاتوو بڕیار لە ئۆپەراسیۆنەکە بۆسەر پەکەکە دەدەن.

ناوبراو وتیشی: "لەقۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا سەربازەکانی تورکیا گەیشتوونەتە ئەو شوێنانەی کە پێویست بوو لێی بن".