مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسی جەخت لەسەر هەوڵدان دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسیی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی سونەی عێراق لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی عێراق قسەیان کرد و جەختیان لەسەر هەوڵدان کرد بۆ کۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسیی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە کرد کە پێک هاتبوو لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق؛ هەروەها جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراقی کرایەوە.

News Code 5832

Your Comment

You are replying to: .
captcha