کوردانی سووریا ڕەخنە لە بێدەنگیی ئەمریکا دەگرن هەمبەر هێرشەکانی تورکیا

بەشی جیهان- وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: ئەمریکا و ڕووسیاش کە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی 2019یان گەرەنتی کردووە ئێستا هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردیانی سووریا بێدەنگن.

بەپێی هەواڵی کورپرێس، سوپای تورکیا هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی بۆسەر پەکەکە لە باکووری عێراق بە درۆن و مووشەک ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریاشی کردۆتە ئامانج. بەم حاڵەیشەهاوپەیمانیی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا کاردانەوەیان نەبووە.

نووری مەحموود، وتەبێژی یەکینەکانی ئپاراستنی گەل بە گۆڤاری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکیی وتووە سەرەڕای ئەوەی کە کوردانی سووریا پێبەندن بە ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی 2019 لەگەڵ تورکیا بەڵام سوپای ئەو وڵاتە درێژە بە هێرشەکان دەدات بۆسەر کوردستانی سووریا.

هەروەها فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سوویای دیموکرات ناڕەزایی لە بێدەنگیی هاوپەیمانان دەربڕیوە.

ناوبراو بە ئەلمۆنیتۆری وتووە هێزە کوردەکانی سووریا زیاتر بوونی گرژیەکانیان لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاندووە بەڵام هاوپەیمانان کاردانەوەیان نەبوو.

News Code 5840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha