لە پارێزگای کوردستان 3 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 10ی گوڵانی ساڵی 1401 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 30 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 8 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.

زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە کەس گیانی لەدەست نەداوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 2017 کەس.

News Code 5857

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha