کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی، داهاتی ساڵی 2020 ئاشکرا دەکات

بەشی جیهان- کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی ناسراو بە سۆمۆ رایگەیاند ئەمساڵ داهاتی بەدەستهاتووی هەناردەی نەوت 42 ملیار دۆلار بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە: "داهاتی بەدەستهاتووی ئەم مانگە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش گەیشتووەتە 49 دۆلار".

بە گوتەی یاسری، لەدوای رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس تایبەت بە کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و دەڵێت،"سەرەڕای دەرکەوتنی کۆرۆنای نوێ، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha