نێچیرڤان بارزانی: سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشە مووشەکییەکان به‌ ته‌نیا به‌س نین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشە مووشەکییەکان به‌ ته‌نیا به‌س نین و بەغدا دەبێت هەمبەر ئەم هێرشانە بوەستێت و بکەرانی سزا بدرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو مووشەکانەی لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە رایگەیاند: "حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق به‌رپرسه‌ له‌وه‌ی خێرا، به‌ کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م‌ دووژمنکارییانه‌ بوه‌ستێت و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت."

بارزانی دەشڵێت: "داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌که‌م ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که‌ بدۆزێته‌وه‌ و به‌ سزای یاسایی بگه‌یێنرێن".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه‌‌ به‌ ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و ئاسایش ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌".