ئێوە ئۆپۆزیسیۆن نین و بەشێکن لە حکوومەت بە مستێکی ئاسنینەوە لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی وتەکانی بافڵ تاڵەبانی-ی لەبارەی هەناردەکردنی گازی پارێزگای سلێمانیی دایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەنووسێت:  پافڵ تاڵەبانی دەڵێت ڕێگە بە هەناردەکردنی غازی سلێمانی نادەم و ڕەخنەش لە پارتی دەگرێت کە ماوەی 31 ساڵە لە هەموو شتێکدا هاوبەشن لەگەڵ ئەم حزبە لەبیرکردنەوە و هاوبەشیی لە دابەش کردنی داھات و نفووز و حوکمڕانیدا هەیە.

لە درێژەدا سروە عەبدولواحید دەشڵێت: ڕەحم بە مێشکمان بکە تۆ ئۆپۆزسیۆن نیت بەڵکوو دەسەڵاتداری بە مستێکی ئاسنینەوە، بەس گاڵتە کردن بە خەڵک.