سەربازێکی سوپای عێراق لە شەڕی نێوان یەپەشە و سوپادا کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی چەکدارانی یەپەشە رەتیان کردووەتەوە لە چەند بازگەیەکى سنوورى قه‌زاى شنگال بکشێنەوە، پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و یەپەشە روویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، سەربازێکی سوپای عێراق لە پێکدادانێکدا لەگەڵ یەپەشە کوژراوە و تا ئێستا ٥٠ خێزان بە هۆی ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارە بوون.

هەر لەمبارەوە كاروان زه‌كى بەڕێوەبەری راگه‌ياندنى کۆچ و کۆچبەران و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک بە ئاژانسى ئانادۆڵی راگەیاند، "ژمارەی ئەو خێزانانەى به‌هۆى ئاڵۆزييه‌كانى دوینێ شه‌و له‌ شنگال ئاواره‌ بوون گەیشتووەتە ٥٠ خێزان و ئێستا لە رێگەدان و له‌ بازگه‌ى سحێلان، پاش كه‌مێكيتر له‌ کەمپی چەمشکۆ نزیک زاخۆ شوێنیان بۆ دابین دەكه‌ين".

News Code 5884

Your Comment

You are replying to: .
captcha