فەرماندەیێکی باڵای عێراق: دۆخی قەزای شنگال ئارامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی لیوای 72ی فیرقەی 20ی سوپای عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دۆخی ئەمنی قەزای شنگال ئارامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلا جەنابی، فەرماندەی لیوای 72ی فیرقەی 20ی سوپای عێراق لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، دۆخی شنگال ئارامە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئاوارەبوونی سەدان خێزانی شنگال دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.

بەوتەی فەرماندەکەی سوپای عێراق باسی لەوەش کرد، دۆخی سنونێ و خانەسۆر ئارامە و هیچ پێکدادانێک نییە.

پێشتر بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردەوە، سەدان خێزانی ئێزیدی بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای عێراق و یەبەشەوە ئاوارە بوون.

News Code 5897

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha