123 هەزار کەس سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی شاری سنەیان کردووە

بەشی کوردستان- سەرپەرشتیاری قایمقامێتیی سنە دەڵێت: 122 هەزار و 812 کەس لەم هەفتەیەدا سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنەیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن عەسکەری وتی: شاری سنە خاوەنی شوێنی مێژوویی و گەشتیاریی زۆرە کە هەموو ساڵێک بەتایبەت لە ڕۆژانی نەورۆزدا پێشوازی لە گەشتیاران دەکات.

ناوبراو زیاتر وتیشی: مزگەوت یا مەدرەسەی دارولئیحسان،مۆزەخانەی خەڵک ناسیی ماڵی کورد، عیمارەتی خەسراوا، پارکی جەنگەڵیی ئاویەر، چەند حمامی مێژوویی، سنە و چەند ئاسەواری مێژووی و سروشتیی دیکە لەلایەن گەشتیارانەوە بەسەر دەکرێتەوە.

News Code 5900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha