یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازیی ده‌ستیی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە/وێنە
پێش نێوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ به‌رواری 5ی ئایاری 2022ی زاینی یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی – پیشه‌سازی ده‌ستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی کرایه‌وه‌.

له‌م پێشانگایه‌دا کە ، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان، پارێزگار، جێگرانی پارێزگار، قایمقام و سه‌رۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی ژووره‌ بازرگانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و به‌شێک له‌ چالاکانی ئابووری به‌ فه‌رمی ئامادەی بوون زیاتر له‌ 80 هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگینی پێشه‌سازی کاری ده‌ستی ئێران له‌ پێنج پارێزگای کرماشان، کوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، هه‌مه‌دان و ئیلام له‌ ته‌نیشت چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگینی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌رهه‌م و تواناکانی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.

له‌ مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشانگاگه‌دا که‌ له‌ لایه‌ن میدیاکانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ چڕی گواسترایه‌وه‌، سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ وته‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌ دوو ره‌هه‌ندی کلتوری، هونه‌ری و بازرگانی پێشانگای پیشه‌سازی ده‌ستی و پێگه‌ی باڵای ئێران له‌ جیهان دا له‌ بواری پیشه‌سازی ده‌ستی که‌ له‌خۆگرته‌ی 400 بواری پیشه‌سازی ده‌ستییه‌ له‌ وڵاتدا کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق دا له‌ بواره‌ جیاوازه‌کان دا. شوشته‌ری هیوای خواست له‌ خوله‌کانی داهاتووی ئه‌م پێشانگایه‌دا، هونه‌رمه‌ندانی زیاتر له‌ پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران ئاماده‌ بن.

سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به‌ تۆمارکردنی ناوچه‌ی هه‌ورامان کرد له‌ رێکخراوی جیهانی یۆنیسکۆ و رایگه‌یاند که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌لێکی گرنگه‌ بۆ ئێران و عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ کلتوری، هونه‌ری و به‌ تایبه‌ت گه‌شتیارییه‌کان.

ئه‌م پێشانگایه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ تاکو رۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 7ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ پاش مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات، جێگری پارێزگار و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی به‌شێکه‌رکوک له‌ ژووره‌کانی پیشه‌سازی ده‌ستی ئێران کرد و له‌ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ

ژماره‌یه‌ک له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه‌ کلتورییه‌ هاوبه‌شانه‌ کردنه‌وه‌.